قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی فەرەنسا چەند پرسێک تاوتوێدەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا دواین پێشهاتە سیاسییەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و چەند پرسێکی دیکە تاوتوێ کران.

لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی پێنج شەممە 30_1_2025 بە ئامادەبوونی یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێم بەڕێوەچوو، باس لە دواین گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و بە تایبەتیش دۆخی سووریا کرا. جەختکرایەوە کە بۆ سەقامگیرکردنی سووریا و ناوچەکە، پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و لایەنە سوورییەکان پێکەوە کاربکەن تا هەموو پێکهاتەکانی ئەو وڵاتە بەشداربن لە داڕشتنەوەی سیستمی نوێی سووریا و مافە بنەڕەتییەکانی هەموو پێکهاتەکان بە تایبەتیش پێکهاتەی کورد لە سووریای نوێدا گەرەنتی بکرێت.

سەبارەت بە هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی هەرێمی کوردستان، هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە لایەنە سیاسییەکان پەلەبکەن لە پێکهێنانی حکومەت.

لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی روونیکردەوە هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی حکومەتی داهاتوو حکومەتێکی کارا و بەهێز و یەکگرتوو لەسەر بنەمای هاوبەشیی راستەقینە بێت تا بتوانێت وەڵامدەری داواکارییەکانی هاوڵاتییانی کوردستان بێت.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.

لەمبارەیەشەوە جەختکرایەوە لەسەر پێویستیی چارەسەرکردنی ریشەیی کێشەکان لەڕێگەی گفتوگۆوە.

جێگری سەرۆکوەزیران ئاماژەیدا بەوەی کە بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا وەفدێکی هەرێم سەردانی بەغدا بکات و هیوای خواست ئەو وەفدە بتوانێت لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بگاتە رێککەوتنی کۆتایی لەسەر پرسی بودجە و موچە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا