لێكۆڵینەوە لە ناسنامەی تەرمەكانی گۆڕە بەكۆمەڵەكەی كەركوك دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لێكۆڵینەوە لە دۆزینەوەی ناسنامەی ئەو تەرمانە دەكرێت كە رۆژی 20ی ئەم مانگە لە كەركوك دۆزرانەوە.

عوسمان كەریم سوارە ئەندامی لیژنەی كاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی رایگەیاند، گومان دەكرێت ئەو تەرمانە تەرمی پێشمەرگە شەهیدانی ١٦ ئۆكتۆبەر بن، لێكۆڵینەوەكانیش بەردەوامن بۆ ناسینەوەی تەرمەكان.

باسی لەوەشكرد، رژێمی بەعس و گروپە چەكدارەكانی داعش پێشمەرگەو هاوڵاتیانی مەدەنیان شەهید كردووەو لەو گۆڕە بەكۆمەڵانەدا دایان ناون.

رۆژی 20ی ئەم مانگە هێزێكی ئەمنی لە كاتی ئەركی پشكنیندا لەگوندی داود عەلوكەی پارێزگای كەركوك گۆڕێكی بەكۆمەڵیان دۆزییەوە كە نزیكەی ٤٥ تەرمی تێدابوو، بەڵام هێشتا ناسنامەی تەرمەكان نەزانراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا