سەرۆکی یەکێتی پەیامێکی بڵاوکردەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی کۆچی دوایی دکتۆر موکەرەم تاڵەبانی، سیاسەتمەدار و کەسایەتیی ناوداری کورد بڵاوکردەوە و هاوخەمی خۆی بۆ کەسوکار و بنەماڵەی ناوبراو دەربڕی.

ئەمڕۆ هەینی 24ی کانوونی دووەمی 2025، د. موکەرەم تاڵەبانی، سیاسەتمەدار و کەسایەتیی ناودار و مێژوویی کورد،  لە تەمەنی 102 ساڵیدا لەسلێمانی کۆچی دوایی کرد. تاڵەبانی یەکێکە لە دێرینترین سیاسەتمەداری سەدەی رابردووی ژیانی سیاسی و حیزبایەتیی گەلی کورد؛ ناوبراو لە ساڵی 1923 لە شاری کەرکووک لە دایکبووە و رۆڵی بەرچاوی بینیووە لە دامەزراندنی کۆمەڵەی دارکەر و حزبی هیوا.

دەقی پرسەنامەی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان:

بەڕێزانمان لە کەسوکارو خانەوادەی کاک دکتۆر موکەڕەم تاڵەبانی.

بەداخ و خەمێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی سیاسەتمەدارو کەسایەتی دیاری کورد ( دکتۆر موکەڕەم تاڵەبانی )مان پێگەیشت.
بۆئەم خەمە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوەو بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەم.

لەخوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شادبکات، ئارامی و سەبووری بە هەموولایەک ببەخشێت.

دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا