کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو ئاشکراکرد و رایگەیاند، پلەکانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەکات.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.

راشیگەیاند، سبەی شەممە ئاسمان بەگشتی نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما 1 تا 2 پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 15 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 13پلەى سیلیزى
دهۆک :16 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 17 پلەى سیلیزى
زاخۆ :16 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 14 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 19 پلەى سیلیزى

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا