پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئیدارەکەی لە ماوەی چوار ڕۆژدا زیاتر لە چوار ساڵی ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەستکەوتی بەدەستیهێناوە.
جەختیشی کردەوە، ئەگەر ئیدارەکەی نەبوایە، ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە ئەنجام نەدەدرا هەروەها باسی لەوە کردووە کە شانشینی سعودیە ٦٠٠ ملیار دۆلار لە ئەمریکا وەبەرهێنان دەکات، بەڵام داوای لێدەکات بیکەن بە یەک تریلیۆن دۆلار.
لێرەدا گرنگترین ئەو شتانە دەخەینەڕوو کە ترەمپ وتوویەتی:
لەسەر ئاستی سیاسی:
ترمپ: ئەگەر ئیدارەی من نەبوایە، ئاگربەست لە غەززە رانەدەگەیەندرا
_ ئەگەر ئیدارەی من نەبوایە، ئاگربەست لە غەززە رانەدەگەیەندرا.
_ ژمارەی کوژراوانی شەڕی ئۆکرانیا زۆر زیاترە لەوەی کە باس دەکرێت، هەرگیز نەدەبوو شەڕی ئۆکرانیا دەست پێبکات و ئەگەر من سەرۆک بوومایە ئەو کاتە ڕووی نەدەدا.
_ چین دەتوانێت یارمەتی ڕاگرتنی شەڕ لە ئۆکرانیا بدات.
_ ڕەنگە چاوم بە پوتین بکەوێت و دەبێت ئەم شەڕە ترسناکە ڕابگرین.
لەسەر ئاستی ئابووری:
_ داوا لە سعودیە دەکەم نرخی بەرمیلێک نەوت دابەزێنێت و ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا.
_ سعودیە 600 ملیار دۆلار وەبەرهێنان دەکات، منیش داوای ئەوە دەکەم بگاتە یەک ترلیۆن دۆلار.
_ پەیوەندی لەگەڵ چین بەهۆی کورتهێنانی بازرگانی زۆر نادادپەروەرە.
_ گەمژانەیە ڕێگە بدەین وڵاتانی تر سوودمان لێ وەربگرن لە کاتێکدا ئێمە قەرزەکان کەڵەکە دەکەین.
_ ئێمە پێمان خۆشە خەڵوزی پاک بەکاربهێنین کە سەرچاوەیەکی گەورەیە بۆ کارگەکان و تێچووی کەمترە.
_ ڕەزامەندی خێرا بۆ ئەو کەسانە دەدەین کە دەیانەوێت وەبەرهێنان لە بواری زیرەکی دەستکرد لە وڵاتەکەماندا بکەن.
_ یەکێتی ئەوروپا داوای ملیارەها دۆلار لە کۆمپانیاکانمان دەکات وەک ئەپڵ و گووگڵ، ئێمەش گلەییمان هەیە لەسەر شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵمان.
_ بەدواداچوون و باجدانی ئەوروپییەکان بۆ کۆمپانیا ئەمریکییەکانی وەک ئەپڵ و فەیسبووک جێگەی نیگەرانییە.
_ ئەوروپییەکان لە وڵاتی ئێمەدا بە ئازادی بەرهەمەکانیان دەفرۆشن، لە کاتێکدا ئەوان لە وڵاتەکانی خۆیان ئاستەنگی دەخەنە سەر بەرهەمەکانمان.
_ ئیدارەکەم هەنگاوی ناوە بۆ نەهێشتنی هەموو ئەو سیاسەتە جیاکاریانەی کە مانای بازرگانییان نەبوو.
_ داوا لە ناتۆ دەکەم خەرجییەکانی بۆ خوار 5%ی بەرهەمی ناوخۆیی کەم بکاتەوە.
_ ئابووری ئەمریکا لە هەڵکشاندایە و وەبەرهێنان لە وڵاتەکەماندا لە دوای سەرکەوتنم لە هەڵبژاردنەکاندا زیادی کردووە.
_ بۆ چاککردنی کورتهێنانی وزە، باری نائاساییم ڕاگەیاند، ئەمریکاش زۆرترین وزە و غازی هەیە و ئێمەش بەکاری دەهێنین.
_ بایدن هەموو کۆنتڕۆڵێکی لەدەستداوە بەسەر ئەوەی لە وڵاتەکەماندا ڕوودەدات و بەهۆی ئەوەوە تووشی هەڵاوسان و کورتهێنان و قەرزی گشتی زۆر بووین.
لە ئاستی ناوخۆییدا
ترەمپ: ئێمە سیاسەتی تەنها نێر و مێمان ڕاگەیاندووە و بەشداری لە هیچ هەوڵێکی رەگەزگۆڕیندا ناکەین
_ ئێمە سەرکەوتین و سەردەمێکی زێڕینمان بۆ ئەمریکا دەست پێکرد.
_ داوای کەمکردنەوەی ڕێژەی سوود دەکەم دەستبەجێ.
_ من لە ڕێگەی کۆنگرێسەوە کاردەکەم بۆ کەمکردنەوەی باج لەسەر بەرهەمهێنەران تا دەتوانم.
_ ئێمە پێویستمان بە هیچ شتێک نییە لە کەنەدا، سەرچاوەی پێویستمان هەیە.
_ من لە ماوەی چوار ڕۆژدا زیاترم بەدەستهێنا لەوەی کە ئیدارەی بایدن لە ماوەی چوار ساڵدا بەدەستی هێنا.
_ ئێمە سیاسەتی تەنها نێر و مێمان ڕاگەیاندووە و بەشداری لە هیچ هەوڵێکی رەگەزگۆڕیندا ناکەین.
_ کۆتایی بە کۆچکردن دەهێنم بۆ ناو وڵاتەکەمان، باری نائاسایی ڕادەگەیەنم، کۆچبەرانی نایاسایی دەگەڕێنینەوە بۆ وڵاتەکانیان.
_ ئەوەی دەگوزەرێت لەشکرکێشییە و ئێمە ڕێگە نادەین زەویەکانمان زەوت بکرێن و ئەمریکاش وەک وڵاتێکی پێشەنگ و جوان دەگەڕێتەوە.
_ ئێمە بەخێرایی کاردەکەین بۆ چاککردنەوەی ئەو کارەساتانەی کە لە ئیدارەی پێشووەوە بە میراتمان وەرگرتووە.
_ وڵاتەکەمان بەهێزتر دەبێت، هەسارەکە سەلامەتتر و ئاوەدانتر دەبێت و خێرا هەنگاو دەنێین بۆ چاککردنەوەی ئەو کارەساتانەی پێشتر ڕوویانداوە.
_ وڵاتەکەمان لە هەموو کاتێک یەکگرتووتر دەبێت.
بەرهەمەکانی چین مەترسیدارن
ترەمپ باسی بەرهەمەکانی چین و پرسی قەدەغەکردنی تیکتۆکی کرد و وتی: بەرهەمی زۆر لە چین دروست دەکرێن، بۆچی ئەوانی دیکە باس ناکەن؟ ئەوەی جێی سەرنجە لەبارەی تیکتۆک ئەوەیە؛ زۆربەی ئەوانەی پەیوەستن بەو بەرنامەیەوە، گەنجن، باشە گرنگە چین سیخوڕیی بەسەر گەنجانەوە بکات؟ گەنجان تەماشای ڤیدیۆی شێتانە دەکەن.
هەروەها دەڵێت: ئەوان تەلەفۆن دروست دەکەن، کۆمپیتەرەکەت دروست دەکەن و زۆر شتی دیکەش دروست دەکەن، ئایا بەڕاستی تیکتۆک مەترسیدارترییانە؟
لەدوای راگرتنی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتیە لەلایەن ئیدارەی پێشووی ئەمریکا، بەتۆمەتی ئەوەی سیخووڕی بەسەر هاووڵاتیانی ئەمریکییەوە دەکات، ترەمپ لە یەکەم رۆژی دەستبەکاربوونیدا مۆڵەتی 75 رۆژیی بە تیکتۆک دا تاوەکو کێشەکە چارەسەر بکەن.
“لێبووردنی گشتی بۆ هێرشکارانی سەر کۆنگرێس”
هەروەها ترەمپ بەرگری لە بڕیارەکانی یەکەم رۆژی دەستبەکاربوونی کرد و یەکێک لەوانە دەرکردنی لێبووردنی گشتی بوو بۆ نزیکەی هەزار و 600 کەس کە بەهۆی هێرشەکانی رۆژی 6ی کانوونی دووەمی 2021 بۆ سەر کۆنگرێس دەستگیرکراون، ترەمپ دەڵێت “زۆربەیان بێتاوان بوون.”