پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق دەڵێت: پابەندین بەو هەموارەی کە ناردوومانە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران سەبارەت بە یاسای بودجە.
باسم عەوادی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: پێویستە حکوومەتی هەرێمی کوردستان پابەند بێت بە ماددەکانی یاسای بودجەی فیدراڵی، کە رادەستکردنی داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان بە حکوومەتی فیدراڵی دەگرێتەوە، بەپێی یاسا و بڕیاری دادگای فیدراڵی.
پێشتر، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئێمە تووشی سەرسوڕمان بووین بەوەی پێشنیازێک لەلایەن نوێنەری حکوومەتی فیدراڵ لە پەرلەمانەوە، تاکلایەنە و بەبێ ئەوەی ڕاوێژ لەگەڵ حکوومەتی هەرێم بکرێت، یان لە ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵەوە دەنگی لەسەر درابێت بۆ پەرلەمان نێردراوە.
وتیشی: ئێمە ئەو هەوڵ و پێشنیازانە، بە هەموو شێوەیەک ڕەتدەکەینەوە و دژی دەوەستین، بۆیە دەبێت ئەو پێشنیازەی لەسەری ڕێککەوتووین، ئەوە بخرێتە دەنگدانەوە.