پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: هەموو دەرچووانی ساڵی رابردووی کۆلێژەکانی پزیشکی گشتی دادەمەزرێن.
رۆژی پێنجشەممە 23ی کانوونی دووەمی 2025، دکتۆر سەرکار سوورچی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی دامەزراندنەوە مزگێنی دایە دەرچووانی کۆلێژەکانی پزیشکی گشتی لە هەرێم.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، دەڵێت: هەموو دەرچووانی ساڵی (2024)ی کۆلێژەکانی پزیشکی گشتی لە هەرێمی کوردستان دادەمەزرێن.
وتیشی: ئێستا پرۆسەی دامەزراندنەکەیان لە جێبەجێکردن دایە.