پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
كەمێك پێش ئێستا بوومەلەرزەیەك لە سنووری پارێزگای هەولێر روویدا و بەشێك لە هاووڵاتییان هەستیان پێ كرد.
دەستەی كەشناسی عێراق رایگەیاند: ئەمشەو كاتژمێر 6:04 خولەک لە باشووری رۆژئاوای پارێزگای هەولێر بوومەلەرزەیەك روویداوە.
راشیگەیاند: گوڕی بوومەلەرزەكە 3.6 پلەی رێختەر بووە و بە دووری 17 كیلۆمەتر لە باشووری رۆژئاوای پارێزگای هەولێر روویداوە.
ئاماژە بەوەشدراوە كە بەشێك لە هاووڵاتییان ئەوانەی نزیك شوێنی بوومەلەرزەكە بوونە، هەستیان پێ كردووە.