دەستەى تەحریری شام نمایشێکی سەربازی ئەنجام دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پاش کۆتاییهاتنى دەسەڵاتى بەشار ئەسەد، بۆ یەکەمجار بەڕێوەبەرایەتیى ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانى سەربە دەستەى تەحریری شام، نمایشێکی سەربازییان لە ناوەندى پارێزگاى دێرەزۆر ئەنجامدا، فەرماندەیەکى دەستەکەش دەڵێت: پلانیان هەیە بەرەو ناوچەکانى ژێر دەسەڵاتى هێزەکانى سووریای دیموکرات، (هەسەدە) هەنگاو بنێن.

کەناڵى سووریاى نزیک لە ئیدارەى نوێى دیمەشق، دیمەنى ئەنجامدانى نمایشە سەربازییەکەى دەستەى تەحریری شامی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا ژمارەیەکى زۆر لە چەکى قورس نمایشکراون.

یەکێک لە فەرماندە سەربازییەکانى دەستەى تەحریری شام بەناوى ئەبو وەلید دێرى، بە ئاژانىسى هەواڵى ئەنادۆڵى وتووە، ئامانج لە ئەنجامدانى ئەم نمایشە سەربازییە، پیشاندانى هێزى دەستەى تەحریری شام و بەدیهێنانى ئارامى و ئاسایشە لە ناوچەکە.

ئەو فەرماندە سەربازییە، ئاماژەى بەوەشکردووە، هێزەکانى سووریاى دیموکرات لە پارێزگاى دێرەزۆر نەماون و جەختیشى لەوەکردەوە، پلانیان هەیە بەرەو ناوچەکانى ژێر دەسەڵاتى هەسەدە لە ناوچەکانى باکوورى رۆژهەڵاتى سووریا هەنگاو بنێن.

پاش کۆتاییهاتنى دەسەڵاتى ئەسەد لە 8ى کانوونى یەکەمى 2024، هێزەکانى هەسەدە، بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەى چەکدارانى داعش دەستیان بەسەر چەند ناوچەیەکى سەربە پارێزگاى دێرەزۆردا گرت، بەڵام بە رێککەوتن لەگەڵ بەرپرسانى دەستەى تەحریری شام، هێزەکانى هەسەدە لە دێرەزوور کشانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا