سوپای عێراق چوارەم گەورەترین سوپایە لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شانەی راگەیاندنی سەربازی عێراق رایگەیاند، سوپای عێراق چوارەم گەورەترین سوپایە لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی و 45 ەمین لەسەر ئاستی جیهاندا.

لیوا تەحسین خەفاجی، سەرۆكی شانەی راگەیاندنی سەربازی رایگەیاند، دامەزراندنی سوپای عێراق پەیامێكی روونە بۆ ناسنامەی وڵات، ئێستاش سوپای عێراق چوارەم گەورەترین سوپایە لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی و 45 ەمینە لەسەر ئاستی جیهاندا.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەلایەن حكومەتەوە خواستێك هەیە بۆ پڕچەككردنی سوپای عێراق لە بەرزترین ئاستدا لە ساڵی 2025دا. ئەوەشی خستەڕوو، هیچ كێشەیەك لە پرۆسەی هەمەچەشنكردنی چەكداركردنی هێزە ئەمنییەكان لە هیچ وڵاتێكەوە نییە و ئەمەش مافێكی رەوایە بۆ عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا