پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: پشنیازێک لەلایەن نوێنەری حکوومەتی فیدراڵەوە، لەبارەی هەمواری یاسای بودجە بەبێ ڕاوێژ لەگەڵ حکوومەتی هەرێم، بۆ پەرلەمانی عێراق نێدراوە، جەختی لەوەش کردەوە، ئەم هەوڵانە زیان بە هەموو عێراق دەگەیەنێت و کێشەکان قووڵتر دەکەنەوە.
رۆژی پێنجشەممە 23ی کانوونی دووەمی 2025، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی هەمواری یاسای بودجە، ئاماژەی بەوە دا، دوای چەندین کۆبوونەوە و هەوڵ و ماندوبوون بۆ ئەوەی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵ لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە هەموار بکرێتەوە و هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەست پێ بکاتەوە، هەرچەندە خوێندنەوەی یەکەم و دووەمیشی بۆ کرا، بەڵام بەداخەوە لە کۆتا ساتەکاندا، دەنگی لەسەر نەدرا.
وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وتی: ئێمە تووشی سەرسوڕمان بووین بەوەی پێشنیازێک لەلایەن نوێنەری حکوومەتی فیدراڵ لە پەرلەمانەوە، تاکلایەنە و بەبێ ئەوەی ڕاوێژ لەگەڵ حکوومەتی هەرێم بکرێت، یان لە ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵەوە دەنگی لەسەر درابێت بۆ پەرلەمان نێردراوە.
باسی لەوە شکرد، ئەم پێشنیازە لە هەمان کاتدا دژی بڕیاری پێشووی ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵیشە تایبەت بە هەموارکردنەوەی یاسای بودجە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
جەختی لەوەشکردەوە، کە ئەم هەوڵانە زیان بە هەموو عێراق دەگەیەنن و کێشەکان قووڵتر دەکەنەوە و خزمەت بە چارەکردنی پرسەکان ناکەن.
وتیشی: ئێمە ئەو هەوڵ و پێشنیازانە، بە هەموو شێوەیەک ڕەت دەکەینەوە و دژی دەوەستین، بۆیە دەبێت ئەو پێشنیازەی لەسەری ڕێککەوتووین، ئەوە بخرێتە دەنگدانەوە.