پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی کشتووکاڵی هەرێم رایگەیاند، بەمەبەستی پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی بڕیاریاندا بە قەدەغەکردنی هاوردەکردنی تەماتە لە دەرەوەی وڵاتەوە.
بەگوێرەی نوسراوێک کە واژۆی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتووکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێوەیە، لە رۆژی 26ی 1ی 2025ەوە هاوردەکردنی تەماتە لە دەرەوەی وڵاتەوە بۆ ناوخۆی هەرێمی کوردستان قەدەغەدەکرێت.
ئەوەش روونکراوەتەوە، بڕیارەکە لەسەر داوای جوتیارانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بووە و بەمەبەستی پاراستنی بەرهەمە ناوخۆییەکان و ساخکردنەوەیانە لەبازاڕەکان.