زەریف لە داڤۆس: تاران هەرگیز هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی نەداوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەممەد جەواد زەریف جێگری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری ستراتیجی پێداگری کرد کە رژێمی ئێستای ئێران یەکەم رژێمە لە ماوەی دوو سەدەدا خاکی لەدەست نەداوە و ئاماژەی بەوەدا کە وڵاتەکەی مەترسی ئەمنی بۆ سەر جیهان دروست ناکات.

زەریف لە میانی وتارەکەیدا لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس ئاماژەی بەوەکرد، وڵاتەکەی کاریگەری جیهانی هەیە و توانای کۆکردنەوەی خەڵکی لە هەر شوێنێکدا هەیە، جەختیشی لەوە کردەوە کە “ئێمە نابینە ئامانجێکی ئاسان بۆ هیچ کەسێک”.

سەبارەت بە بزووتنەوەی ئیسلامی (حەماس)، زەریف ئاماژەی بەوەدا کە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل نەیتوانیوە بە ئامانجەکەی کە لەناوبردنی بزووتنەوەکەیە بگات، هیوای خۆی دەربڕی ئاگربەست لە غەززە بەردەوام بێت.

زەریف لە لێدوانەکانی پێشوودا ڕایگەیاندبوو کە وەڵامدانەوەی تاران بۆ تاوانەکانی ئیسرائیل لە کاتی گونجاو و بە پێی هەڵبژاردنی ئێران دێت

زەریف، ئاماژەی بەوەدا کە بەرخۆدانەکە نەشکاوە و هیواکانی ئیسرائیل بۆ لەناوچوونی، تێگەیشتنێکی هەڵە لە سروشتی پەیوەندییەکانی ئێران دەردەخات.

زەریف لە لێدوانەکانی پێشوودا ڕایگەیاندبوو کە وەڵامدانەوەی تاران بۆ تاوانەکانی ئیسرائیل لە کاتی گونجاو و بە پێی هەڵبژاردنی ئێران دێت.

لە چوارچێوەیەکی دیکەدا زەریف هیوای خۆی دەربڕی کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە مامەڵەکردن لەگەڵ کۆماری ئیسلامیدا عەقڵانییەت هەڵبژێرێت و جەختی لەوە کردەوە کە تاران هەرگیز هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی نەداوە.

زەریف: وڵاتەکەی لە دوای کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، توانای ئەتۆمی زیاتری بەدەستهێناوە

زەریف هیوای خواست کە ترەمپ لە ماوەی خولی دووەمیدا جدیتر و واقیعیتر بێت.

زەریف لەبارەی کشانەوەی ترەمپ لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ڕایگەیاند، وڵاتەکەی لە دوای کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، توانای ئەتۆمی زیاتری بەدەستهێناوە.

ترامپ سوێندی خواردووە بگەڕێتەوە بۆ سیاسەتی خولی یەکەمی خۆی کە بەکارهێنانی گوشاری ئابوورییە بۆ ناچارکردنی تاران بۆ دانوستان لەسەر ڕێککەوتن لەسەر پرۆگرامی ئەتۆمی و پرۆگرامی مووشەکی بالیستی و پراکتیزە ناوچەییەکانی.

هەروەها نیگەرانییەکان لەناو بڕیاردەرانی باڵا لە تاران لە زیادبووندایە کە ترەمپ لە ماوەی خولی دووەمیدا، رەنگە رێگە بە بنیامین ناتانیاهۆ بدات شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێران بە ئامانج بگرێت و لە هەمان کاتدا سزاکانی ئەمریکا لەسەر پیشەسازی نەوتی وڵاتەکە توندتر بکات.

ئەو نیگەرانیانە و هەروەها پەرەسەندنی ناڕازیبوون لە ناوخۆدا لەسەر سەختی ئابووری، رەنگە تاران ناچار بکات دانوستان لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ بکات سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی.

زەریف لە وتارێکی پێشوودا کە لە گۆڤاری کاروباری دەرەوەی ئەمریکیدا بڵاوکرابووەوە، روونی کردبووەوە کە مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران سیاسەتێکی نەرم و نیانی گرتۆتەبەر کە لە جیاتی پشت بەستن بە “مۆدێلی بەسەرچوو”، بەشداریکردن لە هەوڵە دیپلۆماسییەکان و وتووێژی بنیاتنەردا لە پێشینەی کارەکانی داناوە. بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە ئێران ملکەچی داواکاری نالۆژیکی نابێت و هەمیشە لەبەرامبەر هەر دەستدرێژییەکی ئیسرائیلدا دەوەستێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا