سەرۆککۆماری عێراق و سەرۆکی ئۆکراینا کۆبوونەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە کارەکانی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی د.لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق رۆژی چوارشەممە 22 ی کانوونی دووەمی 2025 لە کۆنگرەی داڤۆس لەگەڵ ڤلادیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراینا کۆبوەوە.

لە کۆبونەوەکەدا ژمارەیەک پرسی گرنگ لەسەر گۆڕەپانی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی تاوتوێکران و تێیدا سەرۆککۆماری عێراق جەختی لەسەر هەڵوێستی عێراق کردەوە کە داوای رێزگرتن لە سەروەری دەوڵەتان و پێویستی چارەسەرکردن و یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییەکان بە ڕێگای ئاشتیانە دەکات و ئاماژەی بە بڕیارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد و روونیکردەوە کە لە ململانێ چەکدارییەکاندا هیچ براوەیەک نییە .

سەرۆککۆمار ئاماژەی بەوەشدا، کە عێراق لەلایەنەکانی ململانێکە وەک یەک دوورە و جەختی له ئامادەیی عێراق کردەوه بۆ کارکردن بۆ نزیککردنەوەی بیروبۆچوونەکانی هەردوولا.

لە بەرامبەردا سەرۆکی ئۆکراینا سوپاسی سەرۆککۆماری عێراقی کرد بۆ هەڵوێستی بێلایەنی عێراق سەبارەت بە ململانێی ئۆکراینا و روسیا و جەختی لەسەر خواستی ئۆکراینا کردەوە بۆ بەهێزکردنی هاوکارییە دووقۆڵییەکان، بەتایبەتی لە کەرتی کشتوکاڵ و هەناردەکردنی پێویستی عێراق لە بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی ئۆکراینا بە تایبەتی گەنم و دانەوێڵەی جۆ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا