پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مورهەف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگریی سووریا رایگەیاند: بڕیارى هەڵوەشاندنەوەى سەرجەم گرووپە چەکدارەکان دراوە و ئەگەر ناچاربین هێز لە دژى هەسەدە بەکاردەهێنین.
وەزیری بەرگریی سووریا، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، ئاماژەى بەوە کرد، ئیدارەی نوێی سووریا بەڵێنی هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەکدارەکانی داوە و دەبێت سەرجەم گرووپەکان بخرێنە ژێر چەتری وەزارەتی بەرگرییەوە.
وتیشى: بۆ ئەوەى گرووپە چەکدارەکان بخرێنە ژێر چەترى وەزارەتى بەرگرییەوە ئامادەین لەگەڵ هێزە کوردییەکان دانوستاندن بکەین کە ناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی سووریایان بەدەستەوەیە.
باسی لەوەشکرد، ئەگەر ناچاربین ئەوا هێز لە دژیان بەکاردەهێنین.
مورهەف ئەبو قەسرە، روونیکردەوە، لە ماوەی رابردوودا چاومان بە زیاتر لە 70 گرووپی چەکدار کەوتووە و سەرجەمیان ئامادەییان پیشانداوە بچنە ژێر چەتری وەزارەتی بەرگرییەوە.