پۆڵه‌تیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
كاوه محه‌مه‌د ئه‌ندامى خولى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت، كێشه‌ى ئێمه ته‌نها ئه‌وه‌نیه ده‌سه‌ڵاتمان خراپ بێت، به‌ڵكو ئۆپۆزیسیۆنیشمان خراپه، ئۆپۆزیسیۆنێكى په‌رش و بڵاومان هه‌یه له هه‌مانكاتیشدا له‌و ئاسته‌شدا نین كه بتوانن نوێنه‌رایه‌تى خه‌ڵكى ناڕازى بكه‌ن.
كاوه محه‌مه‌د ئه‌ندامى خولى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق به پۆڵه‌تیك پرێسى وت: له‌لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه پیلان هه‌یه بۆ ناشیرین كردن و سووككردنى دامه‌زراوه‌یه‌كى گرنگى وه‌كو په‌رله‌مان، كه به‌پێى ده‌ستوور له عێراق سیستمێكى په‌رله‌مانى له كایه‌دایه، له هه‌رێمى كوردستان زیاتر له‌وه‌ى كه له به‌غدا هه‌یه كاربۆئه‌وه كراوه كه په‌رله‌مان وه‌كو دامه‌زراوه‌یه‌ك رۆڵى خۆى نه‌بینێت به‌ڵكو ته‌نها وه‌كو دیكۆرێك بێت جوانكاریه‌كى موزه‌یه‌ف بدرێت به ده‌وروبه‌ر به‌وه‌ى په‌رله‌مانمان هه‌یه و دامه‌زراوه‌یه‌كى نیشتمانیمان هه‌یه.
كاوه محه‌مه‌د وتى: له دانانى كاندید بۆ په‌رله‌مان پێوه‌ره‌كان پێوه‌رێكى نادروستن، پێوه‌رێك نین كه ئامانج لێیان بۆ خزمه‌تكردنى خه‌ڵك بێت بۆئه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌كه دامه‌زراوه‌یه‌كى به‌هێزبێت و بتوانێت نوێنه‌رایه‌تى خه‌ڵك بكات.
وتیشى: من هه‌ست ده‌كه‌م خول له‌دواى خول به‌تایبه‌تى له هه‌رێمى كوردستان ئاستى په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاران له دابه‌زیندایه بێگومان له عێراقیش وایه، په‌رله‌مانتار پێویسته نوێنه‌رایه‌تى خه‌ڵك بكات، هه‌رچه‌نده له رێى حزبێكه‌وه ده‌چێته په‌رله‌مان به‌ڵام پێویسته هه‌ست به‌وه‌بكات كه نوێنه‌رایه‌تى خه‌ڵك ده‌كات و ده‌بێت به‌رگرى له مافه‌كانى خه‌ڵك بكات، كاربۆئه‌وه بكات كه یاساى باش بۆ خزمه‌تى خه‌ڵك تێپه‌ڕێنێت، رێگرى له یاساى خراپ بكات له‌وه‌ى كه له به‌رژه‌ندى خه‌ڵك نه‌بێت.
روونیشیكرده‌وه، كێشه‌ى ئێمه ته‌نها ئه‌وه‌نیه ده‌سه‌ڵاتمان خراپ بێت، به‌ڵكو ئۆپۆزسیۆنیشمان خراپه، ئۆپۆزسیۆنێكى په‌رش و بڵاومان هه‌یه له هه‌مانكاتیشدا له‌و ئاسته‌شدا نین كه بتوانن نوێنه‌رایه‌تى خه‌ڵكى ناڕازى بكه‌ن، له‌م كاته‌دا به‌داخێكى زۆره‌وه ناتوانین بڵێین ئومێدێكى گه‌وره هه‌یه بۆئه‌وه‌ى كه گۆڕانكارى له ئایینده‌یه‌كى نزیكدا رووبدات.