بۆ جاری دووەم شاندی دەم پارتی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆبووەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ بۆ جاری دووەم، شاندی دەم پارتی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە ئیمڕاڵی کۆبووەوە و چوار کاتژمێر گفتوگۆیان لەگەڵیدا کرد.

رۆژی چوارشەممە 22ی کانوونی دووەمی 2025، شاندی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان گەیشتە دوورگەی ئیمڕاڵی و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بۆ دووەم جار کۆبووەوە، دیدارەکە 4 کاتژمێری خایەند و هیچ راگەیەندراوێکی فەرمی لەبارەی کۆبوونەوەکەش بڵاونەکرایەوە.

یەکەم سەردان و دیداری شاندی دەم پارتی و عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە 28ی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو بوو، دوای ئەو سەردانە راگەیەندراوێکی 7 خاڵی بڵاوکرایەوە، گرنگترین خاڵی ناو ئەو ڕاگەیەندراوە، بەهێزکردنی برایەتیی نێوان کورد و تورک بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا