دادگا سەرجەم سکاڵاکانی دژ بە رێبوار تەها و حکومەتی خۆجێی کەرکووکی رەتکردەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دواجار دادگای کارگێڕیی بەغدا بەشێوەیەکی کۆتایی ئەو سکاڵایەی رەتکردەوە کە لە دژی حکومەتی خۆجێی کەرکووک تۆمارکرابوو و تێیدا داوای بە نایاسایی ناساندی کۆبوونەوەکەی هۆتێل رەشید دەکرد.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ لە ناوخۆی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی کانوونی دووەم، دادگای کارگێڕیی بەغدا بەشێوەیەکی کۆتایی سەرجەم ئەو سکاڵایەنەی رەتکردەوە کە لەلایەن بەرەی تورکمانی و هاوپەیمانیی عەرەبی دژی کۆبوونەوەکەی هۆتێل رەشید لە بەغدا تۆمارکرابوو، کە سەرەنجام بووە هۆی هەڵبژاردنی پارێزگار، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگاری کەرکووک و پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی شارەکە.

بەگوێرەی سەرچاوەکان دادگاکە بڕیاریداوە کە سەرجەم رێکارەکانی حکومەتی خۆجێی کەرکووک بەدرووست دەزانێت.

رۆژی 10ی ئابی ساڵی رابردوو لە کۆبونەوەی هۆتێل رەشید لە بەغدا کە بە بێ بەشداریی ئەندامانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەرەی تورکمانی و هاوپەیمانی عەرەبی ئەنجامدرا، رێبوار تەها لە پشکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان وەک پارێزگار و محەمەد حافز لە پشکی هاوپەیمانیی قیادە وەک سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەستنیشانکران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا