لێپێچینەوە لەو کەسانە دەکرێت کە بەشەخۆراکی مانگانەیان وەرناگرن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بازرگانیی خۆراکی سلێمانی رایگەیاند، بەگوێرەی یاسا لێپێچینەوە لەو هاووڵاتییانە دەکەن کە بەشەخۆراکی مانگانەیان وەرناگرن.

بەگوێرەی نوسراوێک کە واژۆی کامەران فەتاح کەریم، بەڕێوەبەری بازرگانیی خۆراکی سلێمانی پێوەیە هاتووە، بەپێی رێنمایی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانی ئاگاداری سەرجەم بریکارەکانی دابەشکردنی خۆراک دەکەن کە هەر هاووڵاتییەک دوو بەشەخۆراکی وەرنەگرت، لە بەشەخۆراکی سێیەمدا بەڕێوەبەرایەتییەکەیان ئاگاداریان بکەنەوە.

روونیشیکردەوە، لە ئەگەری وەرنەگرتنی بەشەخۆراک لەلایەن هاووڵاتییانەوە بۆ ماوەی سێ مانگ، ئەوا بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بەگوێرەی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا