پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
د.لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق، رۆژی سێشەمە 21-1-2025 لە پەراوێزی کۆڕبەندی داڤۆس لە سویسرا، لە سەنتەری کۆنفراسەکانی داڤۆس، لەگەڵ لویس فیلیپ لیۆپۆڵد ماری پادشای بەلجیکا کۆبوەوە، بەئامادەبوونی فوئاد حسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوە.
لە دیدارەکەدا بوارەکانی هاوکاری ئابووری و بازرگانی نێوان هەردوو وڵات و میکانیزمەکانی پاڵپشتیکردنیان تاوتوێکران و سەرۆککۆمار بەرەسمی بانگهێشتی، لویس فیلیپی کرد بۆ سەردانی عێراق و دووپاتی خواستی وڵاتەکەی کردەوە بۆ بەهێزکردنی هاوکاری دووقۆڵیی لەگەڵ بەلجیکا لە بوارە سەرەکییەکانی ئابووری و وزە و سوودوەرگرتن لە دەرفەتی وەبەرهێنان لە عێراق لەپێناو بەدیهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام.
لە کۆبونەوەکەدا سەرۆککۆمار داوای لە لویس فیلیپ کرد وڵاتەکەی ئاستی نوێنەرایەتی دبلۆماسی لە عێراق بەرز بکاتەوە بە کردنەوەی باڵیۆزخانەی بەلجیکا لە عێراق، لە پێناو گەشەکردنی پەیوەندیەکانی هەردوو وڵات.
هەروەها ئاماژەی بە گرنگی هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات کرد لەبارەی پرسە جۆراوجۆرەکانی گۆڕەپانی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی بەشێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات و یارمەتیدەر بێت بۆ بەهێزکردنی ئاشتی و ئاسایشی جیهانی.