لە تەقینەوەیەکدا 9 سەربازی سوپای عێراق کوژران و برینداربوون

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی تەقینەوەی حەشارگەیەکی پر لە تەقەمەنی بەسەر هێزێکی هاوبەشی سوپای عێراق و دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق، چوار ئەفسەر کوژران و 5ی دیکەش برینداربوون.

ئەمڕۆ سێشەممە، فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، پاش ئەوەی زانیاریی دراوە لە بوونی حەشارگەیەکی داعش و کۆگایەکی تەقەمەنی لە ناوچەی “ئەلبوغنتوس” لە باکووری قەزای تارمیە لە بەغدا،  هێزێکی هاوبەشی سوپای عێراق و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی بەمەبەستی لەناوبردنی ئەو حەشارگەیە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان بۆسەر ناوچەکە ئەنجامداوە.

بەگوێرەی بەیاننامەکە لەو کاتەی هێزەکە خەریکی پشکنینی ناوچەکە بووە، ”هەڵەیەکی تەکنیکی” روویداوە کە بووەتە هۆی تەقینەوەی کۆگایەکی تەقەمەنی و بەهۆیەوە 4 ئەفسەر کوژراون کە لە نێویاندا بەرێوەبەری ئاسایشی قەزای تارمیە هەیە، هەروەها 5 ئەندامی دیکەی هێزە ئەمنییەکانیش برینداربوون.

قەزای تارمیە دەکەوێتە دووریی 50 کیلۆمەتر لە باکووری بەغدای پایتەختی عێراق و بەردەوام جێگەی مەترسیی بووە بۆسەر ئاسایشی بەغدا بەو پێیەی ناوەندێکی ململانێی سیاسیی نێوان سوننە و شیعەیە. دانیشتووانی ئەو قەزایە سوننە مەزهەبن، لە کاتی هاتنی چەکدارانی داعش لە ساڵی 2014 بۆ عێراق، قەزای تارمیە یەکێک بوو لەو ناوچانەی بەئاسانی کەوتە ژێر دەسەڵاتی داعش، خەڵکی قەزاکەش ئاوارەی شارەکانی کوردستان و شارەکانی دیکەی عێراق بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا