ئەمڕۆ یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 21ی کانونی دووەم، لیژنەی هاوبەشی نێوان یەکێتی و پارتی جارێکی دیکە کۆببنەوە، بۆ دیاریکردنی جیاوازی و خاڵه‌ ناكۆكه‌كان لەنێوان هەردوولادا.

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره،‌ وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان راگه‌یاند،”دوای ته‌واوكردنی كاره‌كانی لیژنه‌ی هاوبه‌شی نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، وه‌فدی دانوستانكاری هه‌ردوولا كۆده‌بنه‌وه”.

ئاماژەی بەوەکرد، كۆبوونه‌وەکە‌ی ئه‌مڕۆی لیژنه‌ی هاوبه‌شی نێوان یه‌كێتی و پارتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هونه‌رییه‌، بۆ دیاریكردنی جیاوازی و خاڵه‌ ناكۆكه‌كان و چارەسەرکردنیان.

ئەوەشی خستەڕوو، وه‌فدی هاوبه‌شی هه‌ردوولا به‌رپرسیارن له‌ ئاماده‌كردنی ره‌شنووسێكی به‌رپرسیارانە و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ خاڵه‌ جیاوازه‌كان، كه‌ له‌ ئاینده‌دا ده‌بێته‌ پرۆژه‌ی به‌یه‌كه‌وه‌ كاركردنی نێوان هه‌ردوولا.

لەکاتێکدا،  لیژنەی هاوبەشی یەکێتی و پارتی، لەماوەی ڕابردوودا سێ جاری دیکە بۆ ئامادەکردنی رەشنووسێک لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستانەوە کۆبوونەوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا