پەرلەمانی عێراق دوو پرۆژە یاسای گرنگ لە سوودی کورد تێدەپەڕێنێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە چوار پرۆژە یاسا و چەند پرۆژەیاسایەکی دیکە دەخاتە دەنگدانەوە کە دوو یاسایان تایبەتن بە کورد.

بەگوێرەی بەرنامەی کاری دانیشتنی پەرلەمانی عێراق، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی (سێشەممە 21ی کانوونی دووەمی 2025) پەرلەمانی عێراق تایبەت دەبێت بە دەنگدان لەسەر ژمارەیەک پرۆژە یاسا کە لەلایەن کورد، سوننە و شیعەوە یاداشتکراون. پرۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی شۆڕشی حزبی بەعسی لەناوچوو لەبارەی زەوییەکانی کەرکووک و ناوچە کێشە لەسەرەکان و گەڕاندنەوەی بۆ خاوەنە راستەقینەکانی خۆیان و هەروەها هەمواری یاسای بوودجەی سێ ساڵەی فیدراڵی دوو لەو پرۆژە یاسایانەن کە بڕیارە دەنگدانیان لەسەر بکرێت و تێپەڕاندنیان لە سوودی کوردە.

لەلایەکی دیکەوە سووننەکان هەوڵ دەدەن پرۆژەیاسای لێبوردنی گشتیی بۆ 20 هەزار زیندانیکراو لە پەرلەمان تێبپەڕێنێت کە زۆرینەیان لەسەر پشکی پێکهاتەی سووننەن و پاش پرۆسەی ئازادکردنی عێراق دەستگیرکراون.

پێکهاتەی شیعەش داواکارییەکی بۆ هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتیی عێراق پێشکەشک کردووە و داوا دەکات تەمەنی رێگەپێدراو بۆ هاوسەرگیرییکردن لە 18 ساڵەوە بکرێت بە 9 ساڵ.

لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا، بڕیارە لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا پرسەکانی هاوتاکردنی بڕوانامە، تەندرووستیی دەروونی، خوێندن لە زانکۆ ئەهلییەکان و سەندیکای وەرزشەوانان بکرێنە بەرنامەی کارەوە و خوێندنەوەیان بۆ بکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا