کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 21ی کانونی دووەم، ئاسمان ساماڵ و سارد دەبێت، پلەکانی گەرما،  بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزم دەبنەوە.

سبەی چوارشەممە22ی کانونی دووەم، ئاسمان ساماڵ بۆ پەڵەهەور و نیمچەهەور دەگۆڕێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بە یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 9پلەى سیلیزى

سلێمانی :7 پلەى سیلیزى

دهۆک : 10پلەى سیلیزى

کەرکوک : 13پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 9پلەى سیلیزى

زاخۆ : 10پلەى سیلیزى

سۆران : 3پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: -3پلەى سیلیزى

گەرمیان : 16پلەى سیلیزى

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا