پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئاگرێکی گەورە، لە یەکێک لە هۆتێلەکانی پارێزگای پۆڵۆ لە ئەنادۆڵی تورکیا کەوتەوە و بەهۆیەوە 10 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 30 کەس برینداربوون.
عەلی یەرلی کایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، ئاگرەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کۆمەڵگای گەشتیاری کارتالکایا، کە شوێنیکی گەشتیاری زستانە و خلیسکێنەی سەر بەفرە، کەوتووەتەوە و بەخێرایی تەشەنەی کردووە.
ئاماژەی بەوەکرد، لەگەڵ ئاگر کەوتنەوەکە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و تائێستا لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنیدان، کە زیانێکی گیانی و ماددی زۆری لێکەوتووەتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، تائێستا بەهۆی ئاگرەکەوە 10 کەس گیانیان لەدەستداوە و 32 کەسی دیکەش برینداربوون و بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە.
هاوکات عەبدولعەزیز ئاید، پارێزگاری بۆڵۆ ئاشکرایکرد، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە چێشتخانەی هۆتێلەکە کەوتووەتەوە و دواتر تەشەنەی کردووە.