پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوت بەهۆی بڕیارەکانی ترەمپ بۆ سەپاندنی باج بەسەر کەنەدا و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی سووتەمەنی ناوخۆ، دابەزینێکی کەمی تۆمارکرد.
ئەمڕۆ سێشەممە 21ی کانوونی دووەم، نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 1 سەنت دابەزی و بەرمیلێکی بە 80 دۆلار و 14 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. لەهەمان کاتدا نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا 60 سەنت دابەزی و هەر بەرمیلێک لەو جۆرە نەوتە بە 76 دۆلار و 79 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی سەپاندنی باج بە رێژەی %25 بەسەر هاوردەکردنی کاڵا لە وڵاتانی کەنەدا و مەکسیکەوە دەکات و دەڵێت لە سەرەتای مانگی شوباتی داهاتووەوە بڕیارەکە دەخاتە بواری جێبەجێکردەوە.
جگە لەوەش فەرمانێک دەردەکات بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمی ناوخۆی بە ئامانجی کەمکردنەوەی نرخی سووتەمەنی لە ناوخۆی ئەمریکا، کە سەرەنجام کاریگەریی راستەوخۆ لەسەر نرخی ئەو کاڵا ستراتیژییە لەسەرانسەری جیهان دادەنێت.