پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و رایگەیاند، “سەرکردایەتییەکەی لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییە بەردەوامەکانی نێوان گەلی کورد و گەلی ئەمریکادا هەڵدەداتەوە.”
دەقی پەیامی بافڵ تاڵەبانی بۆ دۆناڵد ترەمپ:
لە قووڵایی دڵمەوە پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دەکەم بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. سەرکردایەتییەکەی لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییە بەردەوامەکانی نێوان گەلی کورد و گەلی ئەمریکادا هەڵدەداتەوە.
بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێم لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمریکا کاربکەم بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە مێژووییەکانمان و بەرەوپێشبردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا. گەلی کورد و گەلی ئەمریکا پێکەوە دەتوانن جیهانێکی سەلامەتتر و ئاوەدانتر بۆ هەمووان بنیادبنێن.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان