پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
رۆژی دووشه‌ممه، 20ی كانوونی دووه‌می 2025، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی باندێكی مادده‌ی هۆشبه‌ری راگه‌یاند، كه له دوو پیاو پێكهاتوون و ئافره‌تێكیش هاوكاریی كردوون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر وێڕای ده‌ستگیركردنی بانده سێ كه‌سییه‌كه، هاوكات ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی 12 كلیۆ مادده‌ی هۆشبه‌ری جۆری كریستاڵ، هیرۆیین و تلیاكیشی ڕاگه‌یاند.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر روونیشی كردووه‌ته‌وه، ده‌ستگیركردنی بانده‌كه و ده‌سته‌به‌سه‌رداگرتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ر بووه.
سه‌رۆكی بانده‌كه دانی به‌وه‌دا ناوه سه‌رپه‌رشتیی بانده‌كه‌ی كردووه و ئه‌و 12 كلیۆ مادده هۆشبه‌ره‌یان له ئێرانه‌وه هێناوه‌ته سلێمانی و له‌وێشه‌وه بۆ هه‌ولێر.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، بانده‌كه چه‌كدار بوون و چه‌كیان هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنیاندا رووبه‌ڕووی هێزه‌كانی ئاسایش ببنه‌وه.