مەحمود مەشهەدانی نووسراوێک ئاراستەی سودانی دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوا لە سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات، ئەو بەرپرسانە خانەنشین بکات کە تەمەنی یاسایی خانەنیشبوونیان تەواو کردووە.

مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە نووسراوێکدا کە بۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی ناردووە، داوای خانەنشینکردنی ئەو بەرپرسانەی کردووە، کە تەمەنیان لە 60 ساڵ زیاترە.

لە نووسراوەکەدا، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ئەو داوایە لە چوارچێوەی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکاندا دێت، بۆیە داوا لە سەرۆکوەزیران دەکات بڕیاری پێویست بۆ خانەنشینکردنی ئەو بەرپرسانە بدات.

مەشهەدانی پێیوایە، خانەنشین نەکردنی ئەوانەی 60 ساڵیان تەواو کردووە، پێشێلکردنێکی بێ پاساوی یاسایە.

ئەم داوایەی مەشهەدانی لە کاتێکدایە کە لە ماوەی مانگەکانی رابردوودا، مشتومڕ و گفتوگۆی زۆر لەبارەی دواکەوتنی خانەنشینکردنی هەندێک بەرپرسی باڵا هەبووە، وەک پارێزگاری بەغدا، فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق.

یاسای خانەنشینی لە عێراق رێگە نادات هیچ کەسێک لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە ئەگەر تەمەنی لە 60 ساڵ زیاتر بێت، جگە لە هەندێک حاڵەتی کەم کە رێگە دەدات تاوەکو تەمەنی 65 ساڵ بەشێوەیەکی کاتی لە پۆستەکانیاندا بمێننەوە.

هەمواری یاسای خانەنشینی یەکگرتوو لە پەرلەمانە، بۆ ئەوەی تەمەنی خانەنشینی لە 60 ساڵییەوە بکرێتەوە 63 ساڵ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا