پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە سلێمانی نرخی هەر سێ جۆرەكەی بەنزین 25 دینار دابەزی، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی هۆكارەكەی بۆ كەمبوونەوەی خواست لەسەر بەنزین دەگەڕێنێتەوە.
بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی رایگەیاند، لە سەعات 4:00 ی ئێوارەی ئەمڕۆوە نرخی هەر سێ جۆرەكەی بەنزین لە سلێمانی 25 دینار دابەزیوە.
ئەوەشی خستەڕوو، نرخی یەك لیتر بەنزینی نۆرماڵ بووە بە 900 دینار و بەنزینی موحەسەن بووە 1100 دینار و نرخی یەك لیتر بەنزینی سۆپەریش بووە بە 1250 دینار.
سەبارەت بە هۆكاری دابەزینی نرخی بەنزین، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی دەڵێت، بەهۆی هەبوونی بڕە بەنزینێكی زۆر لە سنووری پارێزگاكە و كەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی بەنزین دابەزیوە.