مەزڵووم عەبدی: هەڵوێستی ئەڵمانیا لە پشتگیریکردنی گەلی سووریا جێگەی رێزە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات سوپاسی هەڵوێستی ئەڵمانیا لە پاڵپشتیکردنی گەلی سووریا دەکات و پاڵپشتیکردنی ئەڵمانیا لە هێزەکانی سووریای دیموکرات بە”بەها” دادەنێت.

رۆژی دووشەممە، 20ی کانوونی دووەمی 2025، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: بە خۆشحاڵییەکی زۆرەوە پێشوازیم لە دکتۆر تۆبیاس تونکڵ، بەڕێوەبەری نووسینگەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کرد.

مەزڵووم عەبدی دەشڵێت: هەڵوێستی پاڵپشتیکارانەی ئەڵمانیا لە پشتگیریکردنی گەلی سووریا بۆ بنیاتنانی دەوڵەتەکە لەسەر بنەمای ئازادی، دیموکراسی، یەکسانی و پێویستی بەشداریکردنی سورییەکان بە هەموو پێکهاتەکانیانەوە لە بەڕێوەبردنی وڵاتەکەیان، جێگەی پێشوازی و رێزلێنانێکی گەورەیە.

فەرماندەی گشتیی هەسەدە سوپاسی پاڵپشتی ئەڵمانیای کرد لە هەسەدە بۆ رووبەڕووبوونەوی تیرۆر و وتی: رۆڵی ئەڵمانیا لە پاڵپشتیکردنی هێزەکانمان لە رێگەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و تووندڕەوی بۆ بنیادنانی داهاتوویەکی گەش بۆ هەموو سووریاییەکان بە بەها دادەنێم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا