ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سبەینێ سێشەممە کۆدەبێتەوە بۆ بڕیاردان لەسەر چوار پڕۆژەیاسا.

بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران، سبەینێ لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، دەنگ بە هەمواری یاسای بودجە و لە بڕگەی دووەمدا دەنگ بە هەمواری یاسای باری کەسێتی دەدرێت.

لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەدا، دەنگ بە یاسای گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان دەدرێت، هەروەها بڕگەی چوارەم تایبەت دەبێت بە هەمواری یاسای لێبوردنی گشتی.

لەکاتێکدا، مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند،” لەمەودوا بەپێی پەیرەو مامەڵە لەگەڵ پەرلەمانتاران دەکرێت، هەر پەرلەمانتارێک ئامادەی دانیشتنەکان نەبێت، بەبڕی یەک ملیۆن دینار سزا دەدرێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا