پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، وێستگەیەکی گەورەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر دادەمەزرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە20ی کانونی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە،” كارگەیەكی كەرتی تایبەت لە ناحیەی عەربەی وێستگەیەكی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر دادەمەزرێنێت، كە توانای بەرهەمهێنانی یەك مێگاوات و 200 كیلۆوات كارەبای هەیە، كە دەكاتە نزیكەی 60-70% پێداویستی كارگەكە.
ئاماژەی بەوەکرد، وێستگەكە پێكهاتووە، لە دانانی 1400 پەناڵی 650 كیلۆواتی، كە لەسەر 45 ستاندی 40 پەناڵی دانراون، پرۆژەكە لەلایەن كۆمپانیای بامۆك بە هەماهەنگی بەشی وزە نوێبووەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی/ رۆژهەڵات جێبەجێكراوە و لە قۆناغی كۆتاییە.
ئەوەشی خستەڕوو، پێشتریش ئەو كۆمپانیایە لە فامیلی مۆڵ وێستگەیەكی دیكەی داناوە، كە توانای 2 مێگاوات و 200 كیلۆوات كارەبای هەیە.