پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 20ی کانونی دووەم، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا لەگەڵ نمە باران لەزۆربەی ناوچەکان، هەروەها بەفر لەزۆربەی ناوچە شاخاوییەکاندا و لەناوچە سنوورییەکانی باکوور و رۆژهەڵات رێژەکەی زیاتر دەبێت، لەشاری سلێمانی پێشبینی تێکەڵەى بەفر و باران دەکرێ بۆ ماوەیەکی کورت خایەن، لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری ئەم شەپۆلە کەم دەبێتەوە بۆ ناوچە شاخاوییەکان پاشان لەکاتەکانی درەنگدا کاریگەری کۆتاى دێت ئاسمان بەرە و ساماڵ دەگۆڕێت.
پلەکانی گەرما، بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ 6 – 7 پلە نزم دەبنەوە و لە ناوچەشاخاوییەکان 8 – 10 پلە نزم دەبێتەوە، شایانی باسە لەکاتەکانی درەنگ لەزۆربەی ناوچە شاخاوییەکان بۆ ژێر سفری سیلیزی دادەبەزێ.
سبەی سێشەممە21ی کانونی دووەم، ئاسمان ساماڵ و سارد دەبێت لەگەڵ دروستبوونی شەختە زیاتر لەناوچە بەرزەکان و هەروەها ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە لەکاتەکانی بەیانی زوو ، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ چوار بۆ شەش پلە بەرزدەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 9پلەى سیلیزى
سلێمانی :3 پلەى سیلیزى
دهۆک : 9پلەى سیلیزى
کەرکوک : 10پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 4پلەى سیلیزى
زاخۆ : 10پلەى سیلیزى
سۆران : 4پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: -3پلەى سیلیزى
گەرمیان : 10پلەى سیلیزى