بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان، پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی شێخ ئەدهەم بارزانی دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە20ی کانونی دووەم، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان، پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی شێخ ئەدهەم بارزانی دەکات، بۆ کۆچیی دوایی دایکی.

دەقی پەیامەکە:

بەڕێز کاک شێخ ئەدهەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی

بە داخ و خەمێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (خەیریە عەبدولرەزاق) دایکی جەنابتانمان پێگەیشت.

بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە سەربەرز و تێکۆشەرەکەتان دەکەم کە نموونەیەکی باڵان لە خەبات و قوربانیدانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەمان.

لە خوای گەورە داواکارین گیانی دایکی ئازیزتان بە بەهەشتی بەرین شادبکات، ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەکتان ببەخشێت.

دڵسۆزتان

بافڵ جەلال تاڵەبانی

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا