پۆڵەتیک پرێس
بەفربارین لەشاری سلێمانی دەستیپێکرد و پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس زانیاری لەبارەی کەشوهەوا و بارینی بەفر لە سەنتەری شاری سلێمانی دەخاتەڕوو.
ئەمڕۆ دووشەممە20ی کانونی دووەم، پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس ڕایگەیاند،” لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەفربارین لە شاری سلێمانی دەستیپێکرد، ئەم بارستە هەوا ساردەی ناوچەکانی هەرێمی گرتووەتەوە لە باکوورەوە هاتووە”.
ئاماژەی بەوەکرد، ئەم شەپۆلە تا درەنگانی شەو بەردەوام دەبێت و ئەگەر هەیە بەفربارین بگاتە هەندێک لە گەرەکەکانی ناوشاری سلێمانی بەتایبەت ناوچە بەرزەکان.
ڕوونیکردەوە، پلەکانی گەرما لە ناوچەشاخاوییە بەرزەکان لە شەودا بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن و دەگاتە 10 پلە لە ژێر سفری سیلیزی، لە سبەینێ سێشەممەوە کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە و کاریگەری ئەم شەپۆلە نامێنێت.