مەرجەکانی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی ئاشکراکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان، مەرجەکانی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی راگەیاند.

ئەمڕۆ دووشەممە20ی کانونی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم بڵاویکردەوە،” مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم و گشت بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دەردەهێندرێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، پێداویستییەکانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی بریتیین لە، مۆڵەتی شۆفێری ڕەسەن کارا بێت ( بەسەر نەچووبێت )، پاسپۆرتی ڕەسەن کارا بێت ( بەسەر نەچووبێت ) و دوو وێنەی ڕەنگاو ڕەنگ.

ڕوونیکردەوە،  بڕی تێچوو و ماوەی کارابوونی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی بە سێ شێوە دەدرێت بە شۆفێران بە ماوە و بڕی ڕسوماتی جیاواز بەمشێوەیە، بۆ ماوەی یەک ساڵ بڕی 60 هەزار دینار وەردەگیرێت، بۆ ماوەی دوو ساڵ بڕی 110 هەزار دینار وەردەگیرێت، بۆ ماوەی سێ ساڵ بڕی 160 هەزار دینار وەردەگیرێت.

جەخیکردەوە، بەماوەی نیو کاتژمێر مامەڵەکە ڕاییدەکرێت و مۆڵەتەکە دەدرێتەوە بە خاوەنەکەی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا