پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە چایخانەی شەعبی شاری سلێمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ مەراسیمێکی جیاوازی کلتوری و مێژووی بۆ شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، کە چەندین خانەوادەی دێرینی شاری سلێمانی و کەسایەتی حکومی و حزبی تێیدا بەشداربوون.
ئەمڕۆ شەممە18ی کانونی دووەم، ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لە لێدوانێکیدا بۆ پۆڵەتیک پرێس ڕایگەیاند،” هەموو چالاکییەکان کە ئەنجام دەدرێن بە گرنگ دەزانین، بەتایبەتی ئەم کۆبوونەوەیە کە تایبەتە بە شاری سلێمانی و بەشێک لە خانەوادە دێرینەکانی شاری سلێمانی و دامودەزگاکانی حکومەت تێیدا بەشدارن، بۆئەوەی بە هەموومان گفتوگۆ لەسەر ئەوە بکەین چۆن بتوانین ئەم شارە پێشبخەین، بەمەرجێک پارێزگاری لەو تایبەتمەندێتیانە بکەین، کە شاری سلێمانی پێ ناسراوە”.
جەختیکردەوە، “بخششەکانی شاری سلێمانی بەشێوەیەک زۆرن، پێم وانییە هیچ کەسێک بتوانێت مێژوو و سەروەرییەکانی ئەم شارەی پێ بشێوێنرێت، ئەم شارە بەردەوامە لە پێشکەوتن و بەرەوپێشچوون لەهەموو ڕوویەکەوە”.
زیاد جەبار، لێپرسراوى مهڵبهندى یهكی رێكخستنى سلێمانى یهكێتى نیشتمانى كوردستان، لە لێدوانێکیدا بۆ پۆڵەتیک پرێس ڕایگەیاند،” شاری سلێمانی دابونەریت و کلتوری تایبەتی خۆی هەیە، سلێمانی ئەو شارەیە، کە لە دڵی هەمووماندایە، سلێمانی لە داهێنان، خەبات و تێکۆشان پێشەنگ بووە، بۆیە بەردەوام هەوڵی دژایەتیکردنی دەدرێت، بەڵام بە دڵنیایەوە سلێمانی بە پێشەنگی دەمێنێتەوە”.