پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەهۆی پیسبوونی کەشوهەوای شاری هەولێر، بە بڕیاری قائیمقامیەتی هەولێر چیتر ڕێگا بە دوکەڵی کەبابخانەکان نادرێت.
پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس ڕایگەیاند،” بەهۆی پیسبوونی هەوای شاری هەولێر، بڕیارێک لە لیژنەکانی قائیمقامیەتی هەولێر دەرچووە، لەمەودا نابێت کەبابخانەکانیش دوکەڵی هەبێت، بەمەبەستی ڕێگریکردن لە پیسبوونی کەشوهەوا”.
خاوەن کەبابخانەیەک لە لێدوانێکیدا بۆ پۆڵەتیک پرێس لەوبارەیەوە ئاشکرایکرد،” کەباب بەبێ دوکەڵ نابێت، هەر خواردنێک لەسەر خەڵوز ببرژێت دوکەڵی دەبێت، بەڵام دوکەڵەکە چارەسەری هەیە، ئەویش لەڕێگای دروستکردنی دکت بۆ شوێنەکان”.
ئەوەش دوای ئەوە دێت، کە هۆشداری لە پیسبوونی کەشوهەوای شاری هەولێر دەدرێت و دەڵێن هەوای شارەکە مەترسیدارە و هۆکارێکە بۆ توشبوون بە چەندین نەخۆشی، بۆ ڕێگریکردن لێی چەندین ڕێکار گیراوەتەبەر.