پۆڵه‌تیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سه‌رۆكى رێكخراوى هاناى ئاژه‌ڵان ده‌ڵێت، نابێت سه‌گى بێلانه له‌ناوببرێت، ده‌شڵێت، ئه‌و روداوه نه‌خوازراوانه‌ى به‌هۆى سه‌گى بێلانه‌وه رووده‌ده‌ن و په‌لامارى مرۆڤ ده‌ده‌ن، هۆكاره‌كان مرۆڤه‌كانن به‌وه‌ى په‌روه‌رده‌ى هۆشیارى تاك له كۆمه‌ڵگاى ئێمه‌دا نییه، بۆ چۆنیه‌تى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵانى بێلانه.
شادى عه‌لى سه‌رۆكى رێكخراوى هاناى ئاژه‌ڵان به‌پۆڵه‌تیك پرێسى راگه‌یاند: ئێمه دڵته‌نگین به هه‌ر كاره‌ساتێك كه رووبه‌ڕووى هه‌ر منداڵێك ده‌بێته‌وه، به‌ڵام به‌داخین كه په‌روه‌رده‌یه‌كى هۆشیارى تاك له كۆمه‌ڵگاى ئێمه‌دا نییه، بۆئه‌وه‌ى منداڵان و گه‌وره‌كان هۆشیاربكاته‌وه له‌وه‌ى مامه‌ڵه‌ى نادروست له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵاندا نه‌كه‌ن.
شادى عه‌لى وتى: له هه‌ر هێرش و په‌لامارێكى ئاژه‌ڵاندا ته‌نها باسى ئاژه‌ڵه‌كان ده‌كرێت باسى ئه‌وه ناكرێت كێ هۆكاره بۆ ئه‌م رووداوانه‌ى به‌هۆى ئاژه‌ڵه بێ لانه‌كانه‌وه رووده‌ده‌ن، كه بێگومان هه‌موو هۆكاره‌كان مرۆڤن.
وتیشى: به‌ڵگه‌ى ڤیدیۆیمان هه‌یه به گروپ منداڵان هێرشده‌كه‌نه سه‌ر سه‌گه بێلانه‌كان و به‌ردبارانیان ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ئێمه رایان نه‌گرین كاره‌ساتى هاوشێوه‌ى ئه‌وه‌ى كه‌ركوك دووباره ده‌بێته‌وه.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ئێمه ده‌ڵێین چاره‌سه‌رى سه‌گه بێلانه‌كان بكرێن، به كوشتن و بردنیان بۆ شێڵته‌ر چاره‌سه‌رنابن، به‌ڵكو به نه‌زۆك كردن و پرۆسه‌ى TNR كۆتایى به‌م كێشه‌یه بێت.