سەمیر هەورامی: لەنێوان یەکێتی و پارتی باسی دابەشكاری پۆستەکان نەکراوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەنگۆی دابەشکردنی پۆستەکانی حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان لەنێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان رەتدەکرێتەوە و وتەبێژی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانیش دەڵێت: تائێستا بەهیچ شێوەیەک لەنێوان یەکێتی و پارتی باسی دابەشكاری پۆستەکان نەکراوە، دەشڵێت:” هێشتا گرفتی تەکنیکی و سیاسی لەنێوان وەزارەتی دارایی هەرێم و بەغدا ماوە و هەوڵەکان بەردەوامن بۆ چارەسەرکردنیان.

سەمیر هەورامی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هەموو ئەو دەنگۆیانەی کە باس لە دابەشکردنی پۆستەکان لەنێوان یەکێتی و پارتی دەکەن، دوورن لەڕاستییەوە و هەتا ئێستا لەهیچ کۆبوونەوەیەکدا یەکێتی و پارتی باسیان لە دابەشکاری پۆستە حکومییەکانی کابینەی داهاتوو نەکردووە.

سەمیر هەورامی وتی: لەنێوان یەکێتی و پارتی لیژنەیەک پێکهێنراوە بۆ دارشتنی پرۆژەیەکی هاوبەش، بۆ شێوازی حکومڕانی لەهەرێمی کوردستان، هاوکات پاش ئامادەکردنی پرۆژەکە و پەسەندکردنی لەلایەن هەردوولاوە، دواتر گفتوگۆی دابەشکاری پۆستەکان دەستپێدەکات.

سەبارەت بە داواکردنی یەکێتی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرەی گەل،بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئەو دەنگۆیەش راست نییە.

سەمیر هەورامی ئاماژەی بەوەشکرد: هێشتا گرفتی تەکنیکی و سیاسی لەنێوان وەزارەتی دارایی هەرێم و بەغدا ماوە و هەوڵەکان بەردەوامن بۆ چارەسەرکردنیان و دەمانەوێت لەساڵی 2025 دا کۆتایی بە گرفتی مووچەخۆرانی هەرێم بهێنرێت.

روونیشیکردەوە: بڕیارە لەمساڵدا بەسیستمی (بەیڕۆڵ) دارایی هەرێم لیستی مووچە بۆ بەغدا ئامادە بکات، کە ئەمەش بەشێکە لەو هەوڵانەی جێگری سەرۆکی حکومەت کە لە ساڵی 2016 دا بۆ بە بایۆمەترییکردنی مووچەخۆرانی هەرێم ئەنجامیدا و لەئێستادا سوود لەو سیستەمە وەردەگیرێتز

سەبارەت بە مووچەی مانگی 12 ی مووچەخۆرانی هەرێمیش وتەبێژی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم رایگەیاند: هەرچەندە دارایی عیراق دەڵێت مووچەی هەر 12 مانگەکەی ساڵی رابردوومان بۆ هەرێم ناردووە، لەبەرامبەریشدا دارایی هەرێم ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، کە مووچەی مانگی 12 نەنێردراوە، بەڵام گفتوگۆکان لەسەر ئەو پرسە لەنێوان هەردوولادا بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا