ئاهەنگی دەست بەکاربوونی ترەمپ زیاتر لە 170 ملیۆن دۆلاری تێدەچێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕۆژی دووشەممە، 20-01-2025، رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ، 47 ەمین سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا بەڕێوەدەچێت.

ترەمپ، دوای چوار ساڵ جارێکی دیکە وەك فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان دەگەڕێتەوە كۆشكی سپی و لە رێورەسمێکی گەورەدا سوێندی یاسایی دەخوات و وەك 47 ەمین سەرۆکی ئەمەریکا دەست بە کار دەبێت.

پڕۆسەی دەستبەکاربوونی سەرۆکی ئەمەریکا نەریتییە نەك لە دەستووردا هەبێت، تەنیا سوێندخواردنەکە لە دەستووردا هاتووە و لە 20ی کانوونی دووەم بەڕێوە دەچێت.

لە سەرەتای رێوڕەسمی دەستبەکاربووندا، سەرۆکی هەڵبژێردراو سەردانی کڵێسای “سەینت جۆن” دەکات و دواتر دەچێتە کۆشکی سپی، لەوێوە لەگەڵ سەرۆکی وڵاتەکە ڕوو لە کۆنگرێس دەکەن.

بە گوێرەی لیژنەی هاوبەشی کۆنگرێس کە سەرپەرشتیی پڕۆسەکە دەکات، زیاتر لە 220 هەزار بلیتی بێبەرانبەر بۆ ئامادەبوون لە ڕێورەسمەکەدا دابەش دەکرێت.

سەرۆکی هەڵبژێردراو و جێگرەکەی لە باڵەخانەی کۆنگرێس بە سەرپەرشتیی سەرۆکی دادگای باڵای ئەمەریکا سوێندی یاسایی دەخۆن و لە نیوەڕۆی ئەو ڕۆژەوە دەست بە کار دەبن.

ترەمپ ئـــەوەی خستە ڕوو، بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ ئاستێکی مەترسیدار، رێوڕەسمی سوێندخواردنەکە لە ناوەوەی باڵەخانی کۆنگرێس بەڕێوە دەچێت.

دوای واژۆکردنی چەند بەڵگەنامەیەك و بەڕێوەچوونی نمایشێکی سەربازی و پێشکەشکردنی یەکەم وتار، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا و خانمی یەکەمی وڵاتەکە بەیەکەوە دەگەڕێنەوە بۆ کۆشکی سپی.

بەگوێرەی کۆمەڵەی پاسەوانی نیشتمانیی ئەمەریکا، نزیکەی 25 هەزار کارمەندی هێزی ئەمنی و پاسەوانی نیشتمانی نزیکەی 40 ویلایەت لە رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی سەرۆکی هەڵبژێردراو لە واشنتنی پایتەخت ئەرکدار دەکرێن.

تێچووی رێوڕەسمەکە لەلایەن لیژنەی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپەوە سەرپەرشتی دەکرێت، مەزندە دەکرێت لیژنەکە تا ئێستا زیاتر لە 170 ملیۆن دۆلاری بۆ رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ کۆکردبێتەوە و ژمارەیەکی پێوانەیی لە مێژووی ئەمەریکا تۆمار کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا