بەشەخۆراكی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان دیاریكرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بازرگانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا بۆ هەر خێزانێك بڕی 1 كیلۆ فاسۆلیای پێدەدرێت لە چوارچێوەی بەشەخۆراكی مانگانەدا.

وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، بڕی 42 هەزار تەن برنجی تایلەندی گەیشتۆتە بەندەری ئوم قەسر و دوای پشكنین دەست بە داگرتنی دەكرێت و لە چوارچێوەی بەشەخۆراك دابەش دەكرێت.

جەختیشی كردۆتەوە، دەستیان بە دابەشكردنی یەكەمین سەبەتەی خۆراكی ئەمساڵی 2025 كردووە.

ساڵانە لە مانگی ڕەمەزاندا وەزارەتی بازرگانی عێراق چەند ماددەیەك لە بەشەخۆراكی هاووڵاتیان زیاد دەكات، هەر لەم مانگەدا ئاردی سفر و هێلكە و چەند ماددەیەك بۆ بەشەخۆراكی هاووڵاتیان زیاد دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا