وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی گۆڕانکاریی لە پێدانی مۆڵەتی شۆفێری روونکردنەوە دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەنگۆی گۆڕانکاریی لە پێدانی مۆڵەتی شۆفێری بە هاووڵاتییان رەتدەکاتەوە.

ئەمڕۆ هەینی، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی باس لە گۆڕانکاریی لە پێدانی مۆڵەتی شۆفێری دەکەن دوورن لە راستییەوە و هیچ گۆڕانکارییەک لە پێدانی مۆڵەتی شۆفێری ناکرێت.

ماوەیەک دەنگۆی ئەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە کە لە رۆژی 1ی مانگی داهاتووەوە گۆڕانکاریی لە دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێریدا دەکرێت؛ بەجۆرێک کە ماوەی خوێندنی تیۆری زیاد دەکرێت بۆ 21 رۆژ و ماوەی شۆفێریکردنیش بۆ 12 رۆژ، ئەمە جگە لە زیادکردنی رسووماتەکانی دەرهێنانی مۆڵەت.

بەگوێرەی یاساکانی وەزارەتی ناوخۆ، هەر هاووڵاتییەک کە هەڵگری رەگەزنامەی عێراقی بێت مافی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێریکردنی هەیە بەمەرجێک ئەو کەسانەی مۆڵەتی شۆفێری تایبەت دەردەکەن پێویستە تەمەنیان 18 ساڵ زیاتر بێت و بۆ مۆڵەتی شۆفێریی گشتی  تەمەنی لە 20 ساڵ بەرەو سەر بێت و مەرجە تەندرووستییەکانیان تێدابێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا