سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان بە 14 ساڵ زیندانیکردن سزادرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای باڵای پاکستان سزای 14 ساڵ زیندانیکردنی بەسەر عیمران خان، سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان و بوشرای هاوژینیدا سەپاند.

رۆژی هەینی 17ـی کانوونی دووەمی 2025، دادگای تایبەتی ئیسلام ئاباد لە پاکستان سزای 14 ساڵ زیندانیکردنی بە تۆمەتی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتیی بۆ عیمران خان، سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان و سزای 7 ساڵ زیندانیکردنیشی بۆ بوشرا بیبیی هاوسەری ناوبراو بڕیەوە.

ئەمە چوارەم جارە سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان بە تۆمەتی جۆراوجۆری گەندەڵی سزا دەدرێت. کۆی گشتیی ئەو سزایانەی تا ئێستا بەسەر سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستاندا سەپێندراوە بریتییە لە 45 ساڵ.

ناوبراو پاش راگەیاندنی سزاکەی بە رۆژنامەنووسانی وڵاتەکەی راگەیاند، ئامادە نییە هیچ رێککەوتنێک لەگەڵ بەرپرسانی پاکستان بکات و داواش ناکات سزاکەی بۆ کەمبکرێتەوە.

عیمران خان، سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان رێککەوتی 5ـی ئابی 2023 لە ماڵەکەی خۆی لە شاری لاهۆر، دەستگیرکرا. ئەمەش پاش ئەوەی تۆمەتی گەندەڵی و بەدەستهێنانی پارە بەشێوەیەکی نایاسایی درایە پاڵی.

خان و هاوژینەکەی لە دادگا تۆمەتی فرۆشتنەوەی دیارییە بەنرخەکانی دەوڵەتیان بەسەردا ساخبوەوە؛ بەپێی ئەو لیستەی لەلایەن حکومەتی پاکستانەوە بڵاوکراوەتەوە، سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان 7 کاتژمێری گرانبەهای بە دیاری بۆ هاتووە، کە 6 دانە لەوانەیە جۆری رۆلێکس بووە، گرانترینیان بە وتەی وەزیری راگەیاندن و پەیوەندیەکانی پاکستان، نرخەکەی سەروو 300 هەزار دۆلار بووە. لە بەرامبەریشدا، عیمران خان هەموو ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوە و دەڵێت، ئەو بە شێوەیەکی یاسایی هەموو ئەو کەلوپەلانەی کڕیووە.

عیمران خان بەهۆی رەخنەکانی سەر کابینەکەی و تۆمەتبارکردنی بە داڕوخانی سیستەمی ئابووریی وڵات، میکانزمی رووبەڕووبوونەوە و خراپی بڕیارەکانی لەبەرامبەر چارەسەری کێشەی هەڵاوسان و تێوەگلانی لە دۆسیەی گەندەڵی، ساڵی 2022 لە پەرلەمانی وڵات بە کۆی دەنگ لە پۆستی سەرۆکوەزیرانی پاکستان متمانەی لێسەندرایەوە. ئەم بڕیارەی پەرلەمانیش بووە هۆی دروستبوونی پشێویی و گرژی و توندوتیژی لە وڵاتدا و خۆپشاندانی گەورەی لێکەوتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا