پەیامی مەزڵووم عەبدی لەبارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی پارتی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، کۆبوونەوەکەی لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی گۆڕانکارییەکانی سووریا بووە و تێیدا جەختیان لە “یەکڕیزیی هەڵوێستی کورد” کردووەتەوە.

ئەمڕۆ هەینی 17ی کانوونی دووەمی 2025، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر ئاشکراکرد.

مەزڵووم عەبدی لە پۆستێکدا لە تۆڕی ئێکس نوسیویەتی، کۆبوونەوەیان لەگەڵ مەسعود بارزانی ”جێگەی دڵخۆشی بووە”.

لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە فەرماندەی گشتیی هەسەدە نوسیوویەتی، گفتوگۆیان لەبارەی گۆڕانکارییەکانی سووریا کردووە و بە هاوبەشی جەختیان لە یەکڕیزیی هەڵوێستی کورد کردەوە، هەروەها بە پێویستیان زانیووە کە لە گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق، دەبێت پارێزگاریی لە مافەکانی گەلی کورد بکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا