پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
داهاتی نانەوتیی ئەم هەفتەیەی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە نزیکەی 12 ملیار دینارە و بەراورد بە هەفتەی پێشوو داهات %57 زیادیکردووە.
بەگوێرەی داتاکانی ماڵپەری شەفافیەت بۆ چاودێریکردن و رێخکستنەوەی داهاتی نانەوتیی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەرین دەرکەوتووە داهاتی ئەم هەفتەی ئەو سنوورانە لە رۆژانی 11 تاکو 17ـی کانوونی دووەمی 2025 بریتییبووە لە 11 ملیار و 580 ملیۆن و 204 هەزار دینار.
لەو بڕە پارەیەش %87ی کە دەکاتە 10 ملیار و 82 ملیۆن دینار بەشێوەی نەختینە بووە. سەدا 13ـیش بەشێوە چەک بووە کە بڕەکەی 1 ملیار و 497 ملیۆن و 9332 هەزار دینار بووە. مقاسە (پارەی پاکتاوکراو)ـیش سفرە.
بەراورد بە هەفتەی رابردوو، داهاتی نانەوتیی ئەو سنووران بە رێژەی %57 و بە بڕی 4 ملیار و 214 ملیۆن دینار زیادیکردووە.
پاش 30 ساڵ و لە رۆژی 15-12-2024، پێگەی شەفافیەت لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کۆکردنەوە و رێکخستنەوەی داهاتەکانی پارێزگای سلێمانی دامەزرا. ئێستا رۆژانە دەتوانیت سات بە سات لە رێگەی سایتی شەفافیەت، داهاتی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین ببینیت.