پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆکی فەرەنسا بەمەبەستی پاڵپشتیکردن لە پرۆسەی سیاسیی نوێی لووبنان گەیشتە بەیرووتی پایتەختی لووبنان.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە فڕۆکەخانەی رەفیق حەریری لە بەیرووتی پایتەختی لووبنان نیشتەوە و لەلایەن نەجیب میقیاتی، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری ئەو وڵاتەوە پێشوازیی لێکرا.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی فەرەنسا، فەرەنسا دەیەوێت لەڕێگەی ئەم گەشتەوە “پابەندبوونی پتەوی خۆی بۆ پاڵپشتیکردنی لووبنان” دووپات بکاتەوە و دەڵێت ئەو وڵاتە بە ”ساتێکی مێژوویی”دا تێدەپەڕێت.
ئامانجێکی دیکەی سەردانەکەی ماکرۆن بۆ لووبنان، بەسەرکردنەوە و چاودێریکردنی کارەکانی لیژنەی سەرپەرشتیی جێبەجێکردنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵایە کە لەم دواییانەدا راگەیەندرا.
فەرەنسا هاوشانی ئەمەریکا سەرۆکایەتی ئەو لیژنەیە دەکات کە لە رێگەی هێزی کاتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لووبنان (یونیفیل) جێبەجێدەکرێت.
بەشێکی دیکەی سەردانییەکەی ماکرۆن بەگوێرەی سەرۆکایەتیی فەڕەنسا، بریتییە لە هاوکارییەکان بۆ خستنەسەرپێی حکومەتی نوێی ئەو وڵاتە ویارمەتیدانی جۆزێف عەون، کە هەفتەیەک لەمەوبەر دوای زیاتر لە دوو ساڵ لەبەتاڵی پۆستی سەرۆکایەتیی لووبنان، هاتە دەسەڵات.