دۆخی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشکراکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی گشتیی کەشناسیی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پلەکانی گەرما روو لە دابەزین دەکەن.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی دەستەی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم، ئەمڕۆ هەینی 17ی کانوونی دووەم ئاسمان ساماڵ دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا. پلەکانی گەرما لەمڕۆدا نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

کەشناسیی هەرێم راشیگەیاند، سبەی شەممە 18ی کانوونی دووەم ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک نزمتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ رۆژی شەممە بەم شێوەیە دەبێت:

هەولێر : 15 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 13پلەى سیلیزى
دهۆک : 14 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 16 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 14پلەى سیلیزى
گەرمیان : 18 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 14 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 2پلەى سیلیزى
سۆران: 12پلەى سیلیزى

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا