پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مەحموود مەشهەدانی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەبارەی دواخستنی دانیشتنەكانی پەرلەمان ڕایدەگەیەنێت، دۆخی ئێستای عێراق وا پێویست دەكات لەوپەری بەرپرسیارێتی نیشتمانی دابین.
رۆژی پێنجشەممە 16ی کانوونی دووەمی 2025، مەحموود مەشهەدانی،سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، دواخستنی دانیشتنەكانی پەرلەمان كارێكی تازە نییە، دەشڵێت، دواخستنی دانیشتنەكان بەربەست لەبەردەم بەرژەوەندییەكانی گەلانی عێراق و ئەركی دەستووری و یاسادانان درووست دەكات.
مەحموود مەشهەدانی روونیكردەوە، پەسەندكردنی یاساكان لە پەرلەمانەوە دەبێتە هۆی سەقامگیری عێراق و دابینكردنی پێویستییە ناوخۆییەكان، هۆشداریشیدا لەوەی هاوپەیمانیەتییە سیاسییەكان بەرپرسن لە دواخستنی دانیشتنەكان.
دەشڵێت، پێویستە ئەركە نیشتمانییەكان دوور لە بەرژەوەندییە تەسكە حزبی و كەسییەكان جێبەجێ بكرین، بەرژەوەندییە باڵا نەتەوەییەكان ئەولەویەتی كارەكان بن.